کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێک له‌ بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار

برینداربوونی کۆڵبەرێک له‌ بەرزاییەکانی

برینداربوونی کۆڵبەرێک له‌ بەرزاییەکانی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێك لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ سه‌ختی برینداربوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کۆڵبەرێک بە ناوی “وەلی خەلیفە” تەمەن ٢٨ ساڵ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سنووری شاری پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپا ته‌قه‌یان لێكرا و له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ ناوبراو بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کرا.