ڕۆژی شەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئاڵواتان” سه‌ر به ناوچه‌ی میرئاوای سه‌رده‌شت، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د موته‌لیبی” له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ڕژیمه‌وه به بێ ئاگاداری، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه ساڵانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتییانی كورد كه به مه‌به‌ستی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان ڕوویان له پیشه‌ی كۆڵبه‌ری كردووه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
