دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی، کۆڵبەرێک بە ناوی” هادی ڕزایی” خه‌ڵكی مه‌ریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییه‌كانی ڕژیم بە سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆرته‌كان، هێزە نیزامییه‌كانی ڕژیم لە ناوچەی مەریوان تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر و کاسبکاران كردووه و له ئاكامدا ئەم کۆڵبەرە فیشەکی به‌ركه‌وتووه و بە سه‌ختی بریندار بووه. شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانە تەندرووستییەکانی شاری سنە کراوە.