کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە 1 2

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناویمحەممەد خودایار تەمەن ٤٦ ساڵ دوو حەفتە پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی کەوتنە سەرسیم خارداربریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانه‌  لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور شوێنیان کەوتوون به‌سه‌ر سیم خارداردا كه‌وتووه‌ و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە کەمحەممەد خودایار خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.