کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە 1 1

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دێواڵانی سەردەشت بە ناوی “کەماڵ ئیبراهیم زادە” ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کۆڵبەرە لە بەشی سەر و دەمووچاویەوە بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە کراوە. شایانی باسە “کەماڵ ئیبراهیم زادە” خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.