کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆلبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆلبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە 3

رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانان، کۆلبەرێک لە ناوچە سنووریەکانی بانە و بە تەقەی هێزە پاسەوانە سنوورەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئاروین عەزیزی” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی “قورەدەر” سەر بە شارووچکەی سەقز، کاتی کۆلبەری لە سنووری هەنگەژاڵ، کەوتووەتە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕژیم و بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو پاش رووداوەکە ڕەوانەی نەخوشخانە کرا، بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.