کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

برینداربوونی کرێکارێک لە شارستانی دلیجان

برینداربوونی کرێکارێک لە شارستانی دلیجان 3

بە پێی راپۆرتەکان، کرێکارێک لە شارستانی دلیجان کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە تووشی رووداو بووە.

ئەو کرێکارە کاتی کارکردن لە کۆگایەکی پەروەردەی ئاژەڵ، لاقی چەپی تووشی شکاوی ئەبێ و بە سەختی بریندار دەبێت و هێزە خزمەتگوزارییە خێراییەکان، سەرەتا روانەی نەخوشخانەیەک لە دلیجانی دەکەن و دواتر بۆ نەخوشخانەکانی ئەراک دەیگوازنەوە. شایانی باسە کە ساڵانە چەندین هەزار کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، بریندار یان گیانیان لەدەست دەدەن.