کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

 برینداربوونی ڕاوێژکارانی فەڕانسە لە هێرشێکی درۆنی لە ناحیەی مەلا قەرە

برینداربوونی ڕاوێژکارانی فەڕەنسی لە هێرشێکی درۆنی لە ناحیەی مەلا

بەپێی ڕاپۆرتی پارێزگاری هەولێر، شەوی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەشەمە، بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە فەڕەنسییەکان لە ناحیەی مەلا قەرە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا شەش ڕاوێژکاری فەڕانسە بریندار بوون و فەرماندەیەکی هێزەکانی فەڕانسەش گیانی لە دەستداوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم هێرشە بە درۆن ئەنجام دراوە و بنکەی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کراوەتە ئامانج.