ئیواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی میرجاوه ته‌قیه‌وه و چوار كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆمبێك به ئۆتومبێلێكی سه‌ربازی ڕژیم له ناوچه‌ی “شاره‌ك”ی سه‌ر به شارستانی میرجاوه له سیستان و به‌لووچستان ته‌قیوه‌ته‌وه و چوار كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام پاش ڕووداوه‌كه شارستانی میرجاوه به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه.