به پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پارێزوانی سنووری ڕژیمی توركیا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند سه‌د كه‌س له هاووڵاتیانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداری له شه‌ڕی پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان، سنووره‌كانی نێوان توركیا و سووریایان تێكشكاندووه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی پارێزوانی سنووری ڕژیمی توركیا، ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی باكووری كوردستان كردووه و به هۆیه‌وه لانیكه‌م چوار هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری قامیشلۆ كراون، به‌ڵام تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
