ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی جۆزەردان، لە ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جادەی نێوان “مهاباد ـــ بۆکان” نەگەیشتوو بە سێڕیانی بورهان، بە هۆی پێکدادانی دوو ماشینی سواری، ٤ هاووڵاتیی بریندار بوون.
پێویسته بوترێت كه ڕێگاو بانەکانی شارەکانی کوردستان مرترسیدارترین و نا ئەمن ترین جادەکانی ئێرانن و بەر پرسانی حکوومەت هیچ پلان و بەرنامەیێکیان بۆ ئەمن کردنی جادەکان نییە. هه‌ر بۆیه، ساڵانه به سه‌دان هاووڵاتیی به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران و كوردستان ده‌بنه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.