ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی بوردمان كرانی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا، چوار منداڵ به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هێزه‌كانی حكومه‌تی نوێی سووریا، له چه‌ند باڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی “دێر حافر” سه‌ر به شاری حه‌له‌ب و به هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و هێزه‌كانی هه‌یئه‌تی ته‌حریرشام، دوو شه‌رڤان بریندار بوون.