له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، چوار كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی بانه، سه‌قز و جوانڕۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی هه‌نگه‌ژاڵ و نه‌وسوود بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی بانه به ناوی “به‌همه‌ن مۆعه‌ڕفی نژاد” به فیشه‌كی ساچمه‌یی به سه‌ختی بریندار كرا. شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریم نژاد”، پشت و لاقی به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها به‌یانی یه‌كشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “فه‌ردین نازداری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین كرا.
