به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبهرنیۆز، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “پووریا عەبدولڕەحمان نژاد” ،”پژمان عەبدی” و “مەنسوور عەبدی” خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار كراون، له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “كه‌یوان قادری” له سنووره‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی پاش بریندابوونیان له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشگی دان. هه‌روه‌ها “كه‌یوان قادری” كۆڵبه‌ری برینداری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ له ژێر چاودێری پزیشكیدایه. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی حهوفتهی ڕابردوو له دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لانیكه‌م ١١ كۆڵبه‌ری دیكه به‌سه‌ختی بریندار ببوون.