شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چوار كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌سوود بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، چوار كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ بووه و ناسناوی هیچکامیان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر چوار كۆڵبه‌ره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان جێگیره.
