ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئاگرێكی به‌هێز له مه‌خزه‌نی قیری پاڵاوگه‌ی به‌نده‌رعه‌باس كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، مه‌خزه‌نی قیری شیركه‌تی ئافتاب له پاڵاوگه‌ی به‌نده‌رعه‌باس به‌هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و چوار ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگركه به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كانی پاراستن و به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی سه‌رف نه‌كردنی بودجه له پترۆشیمی و پاڵاوگه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌و‌ه له ده‌یان ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی ئێران بووه به‌ڵام، به‌رپرسانی ڕژیم هه‌موو كات ته‌حریمه‌كانیان به هۆكاری سه‌ره‌كی زانیوه.