ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و ماشینێكی پراید له جاده‌ی سه‌وڵاوا دوو هاووڵاتی به‌سه‌حتی بریندار بوون، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه له ڕێگای سنه- دووشان دوو ئۆتۆمبێل پێكیان دا كه به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به تۆه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر دوو ئوتۆمبێل گریان گرتووه و جاده‌كه به ته‌واوه‌تی به‌سراوه، له‌و ڕووداوه شه‌ش سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوون كه حاڵی دوو كه‌سیان ناجێگیره. جێی ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگه و بان و ناستانداربوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆ، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی قۆربانی بوونی ده‌یان هاووڵاتییه له جاده‌كانی كوردستانن.