به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه و چه‌ند كه‌سیان به هۆی لێدان و ئازاره‌وه بریندار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه ١٥ كۆڵبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و داوته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه كه به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌سیان بریندار بوون.به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم به قۆناغه تفه‌نگ كۆڵبه‌رانیان ئازار داوه و كۆڵبه‌رێك به ناوی “بێهنام” له‌لایه‌ن سه‌ریه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “بێهروز مورادی” كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له سنووری نۆدشه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو، باش نییه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان هه‌یه.
