ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ئاگر گرتنی بینایه‌ك لە شەقامی کورانی شاری هەولێر چه‌ند كه‌سێك كه له‌نێو ئه‌و بینایه‌دا گیریانخواردبوو بریندار بوون له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له كاتی ڕزگار كردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌ندامێكی تیمی فریاكه‌وتنیش به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بووه.