ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، چه‌ند كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كرێكاری مه‌عده‌نی ته‌به‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز و داڕمانی به‌رد به‌رسه‌ریاندا به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه له حاڵێكدایه كه هێشتا به‌رپرسانی ڕژیم نه‌یانتوانیوه ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران دابین بكه‌ن و دۆخی كرێكارانی زیاندیتووی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی پێشوو له‌و مه‌عده‌نه هێشتا ڕوون نییه.