ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی مانگی گوڵان سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بەمەش لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانی کەم پێنج کۆڵبەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار كراون.
بهپێی ڕاپۆرتی كاناڵی كۆڵبهر نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە دوو خاڵی جیاوازدا له سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “حەبیب محەممەدی” خەڵکی ڕوانسەر، “ئەمین وەیسی” و “نامدار حوسێنی” خەڵکی جوانڕۆ لە بەشی سەر، دەست و سینگهوه به گولله پێکراون. جێگای ئاماژهیه ڕۆژی ڕابردوودش دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بەختیار خەڵکی جوانڕۆ و “مهسعوود مەحموودی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان هەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراون.