له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕه‌وه دارستانه‌كانی مه‌ریوان له پێنج لاوه له‌لایه‌ن سپای پاسدران ئاگر دراوه و ڕۆژی هه‌ینی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له كاتی كونتڕۆڵ كردنی ئاگر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان و چالاكانی مه‌ده‌نی، ناوچه‌كانی “پشت مه‌ریوان(پارك شنه)”، “هه‌ردی خه‌ڵیفه پشت سێف ژووره‌و”، “هه‌ردی كانی میران”، “هه‌ردی نێ” و “هه‌ردی كانی په‌لك له چاوگ” له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و ژینگه دۆستان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه. به‌پێی دوایین زانیاری پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “به‌رزان پیروزی”، “مادێح نی‌ك په‌ی”، “بورهان مه‌له‌كی”، “ئارام كه‌یوان” و “سه‌یوان نی‌ك په‌ی” له كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانه‌كانی “كانی میران” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.
