ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له گۆڵبه‌ران له سنووری “قۆڵقۆڵه” كه‌وتنه به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و له ئاكامدا پێنج كۆلبه‌ر به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی هه‌واڵی سایتی كۆڵبه‌ر نیۆز، له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له كۆڵبه‌ران له سنووری “قۆڵقۆڵه‌ی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، پێنج كۆڵبه‌ر بریندار بوون كه ناوه‌كانیان بریتین له: “كاروان مه‌نوچهری”، “سه‌لاح وه‌ته‌ن دووست”، “ئارام مه‌نووچهری”، “سۆران وه‌ته‌ن دووست” و “زانییار حاته‌م په‌نا”. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه كۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تكێش بۆ به‌رێوه‌چوونی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان، پێشه‌ی پڕ مه‌ته‌رسی كۆڵبه‌رییان هه‌ڵبژاردووه، ده‌كه‌ونه به‌ر په‌ڵاماری هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن.