ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆتۆرسیكلتێكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی “غه‌یرا”ی شاری حه‌سه‌كه‌ی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان، لانیكه‌م پێنج كه‌س له‌وانه دوو منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له نزیك زیندانی به‌ندكراوانی داعش ڕوویداوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی حه‌سه‌كه، ئه‌گه‌ری زۆره كه‌ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن گرووپی داعشه‌وه سازمان درابێت. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه پێنج كگهس به‌سه‌ختی بریندار بوون كه دوو كه‌سیان منداڵن و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.