ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێنج كرێكار له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی به‌نگلادش به فیشه‌كی پۆلیس بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند كارخانه‌ی به‌رهه‌مێهنانی جل و به‌رگ له به‌نگلادش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی داخراوه و هه‌زاران كرێكار بێكار كراون. كرێكارانی بێكاركراو چه‌ندین جار دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ر جار و چه‌ند كرێكاریان بریندار و به سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.