شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، سێ ئه‌نبار له گه‌ڕه‌كه‌كانی بێعسه‌ت، تێهرانپارس و نازی ئاباد ئاگریان گرت و به‌وهۆیه‌وه پێنج كرێكار بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی تاران، پێنج كرێكار له سێ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئه‌نباره‌كانی سیگار و توتن به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه ئاگره‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر كونتڕۆڵ كراوه به‌ڵام هێشتا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه.