ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی كێشه‌ی فه‌نی له یه‌كێك له كه‌ره‌سته‌كانی نێو شاری بازی ناژوانی ئیسفه‌هان، ٩ منداڵ بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئورژانسی ئیسفه‌هان، ٩ منداڵی ته‌مه‌ن ١٣ بۆ ١٥ ساڵ له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو به‌سه‌ختی بریندار بوون كه شه‌ش كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زه‌هرا و سێ كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كاشانی گوازراونه‌ته‌وه.