ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌لانیكه‌م ٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا به‌لانیكه‌م ٩ كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن پا، پشت و كه‌مه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆڵبه‌ره‌كان خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی بوون و ناسناوی ٧ كه‌سیان بریتیه له: “سیروان نادری” ، “کەیوان هوشەنگی”، “سەلاح”، “ئاروین”، “مەنسوور”، “بەختیار” و “شەهریار”. جێگای ئاماژه‌یه كه برینی ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران سه‌خته و ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
