کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٩ كه‌س له‌ هێرشی هه‌وایی توركیا بۆسه‌ر “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت”

برینداربوونی ٩ كه‌س له‌ هێرشی هه‌وایی توركیا بۆسه‌ر ته‌ل ڕه‌فعه‌ت

 

ئاژانسی هاوارنیوز ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیه‌ سەنتەری ناوچەی “ته‌ل ڕەفعەت”ی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٩ كه‌س برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٩ کەس برینداربوون، کە شەشیان منداڵن و سەرجەم بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئاڤرین”ی شەهبا و برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.