سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له شاری “سینسیناتی” سه‌ر به ئه‌یاله‌تی “ئۆهایۆ“ی ئا‌مریكا هێرشبه‌رێك ده‌سرێژی كولله‌ی له‌خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه ٩ كه‌س برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كه كاتژمێر ١ و ٤٥ خوله‌كی به‌یانی و له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شار كه پڕ بووه له كافه و ڕیستوورانت ڕوویداوه و هێرشبه‌ره‌كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی داوه‌ته‌به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ده‌رچووه. به‌وته‌ی پۆلیسی “ئۆهایۆ” به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغی ناوچه‌كه‌وه تاوانباره‌كه توانیویه خۆی ڕزگاربكات و ئێستا هێزه‌كانی پۆیس به‌دوادیدا ده‌گه‌ڕێن.