ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ئوتوبووسی كرێكارانی كانزای سۆرب و ڕووی “گوهجهر” له‌گه‌ڵ كامیۆنێكی گوازتنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، ٩ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێری پێنج و ٤٥ خۆله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه، كاتێك كرێكاران ده‌ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له كانزای “گوهجهر”ی شاری ڕاوه‌ری سه‌ر به ئۆستانی كرمان، ڕوویداوه و به وته‌ی شاهید حاڵان ئوتوبووسی كرێكاران له نزیك پردی “دێ عه‌لی” له‌گه‌ڵ ئه‌و كامیۆنه پێكدانی بووه و كرێكارانی بریندار، ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.