کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٨ منداڵ له‌ هێرشی په‌نابه‌رێكی سووری له‌ شاری ئه‌نسی فه‌ڕانسه

برینداربوونی ٨ منداڵ له‌ هێرشی په‌نابه‌رێكی سووری له‌ شاری ئه‌نسی

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، په‌نابه‌رێكی سووریه‌ی به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر منداڵانی نێو پاركێك له‌ شار ئه‌نسی فه‌ڕانسه و ٨ كه‌سی بریندار كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، چوار منداڵی ته‌مه‌ن ژێر چوار ساڵ به‌ سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌ و چوار منداڵی دیكه‌ش بۆ نەخۆشخانە گوازراونه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی فه‌ڕانسه، هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هێشتا مه‌به‌ستی له‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌.