ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێك له جاده‌ی سه‌قز بۆ دیوانده‌ره، لانیكه‌م ٨ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێیی زانیارییه‌كان، ئه‌و مینی بووسه له “ئیبراهیم ئاوا”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره‌وه به‌ره‌و شاری سه‌قز به‌ڕێكه‌وتبوو كه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دێت و به هۆیه‌وه ٨ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز كراون.