کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٧ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیدا

برینداربوونی ٧ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە هێرشی مووشەکی کۆماری

ئەوی ڕابردوو، بە هۆی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حەوت پێشمەرگە بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کە بۆ سەر بنکەی ڕاهێنانی ئەو حیزبە ئەنجام دراوە، حەوت پێشمەرگە بریندار و دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە. شایانی باسە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دوایین هێرشەکانیدا چەکی قەدەغەی فۆسفۆر بە مەبەستی هێرش بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کار دێنێت و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانە گیانییەکان