ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له دوو یه‌كه‌ی ئاپارتمانێك له ناوچه‌ی چیتگه‌ری تاران ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٧ كه‌س بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، تاوه‌ری نیشته‌جێبوونی پامچاڵ سه‌ر به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بووه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له تیرۆركردنی به‌رپرسێكی ڕژیم كردووه، به‌ڵام پۆلیسی ئێران ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه بووه و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.