ڕۆژی هه‌ینی ٨ی سه‌رماوه‌ز، ٧ كرێكار له پاكده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی لووله‌ی گاز و ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕوودا بوون و به سه‌ختی برینداربوون.
وته‌بێژی ڕێكخراوی ئۆرژانسی ئێران له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك لووله‌ی گاز ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٧ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش برینداربووه كه ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه. به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ڕایانگه‌یاندووه كه، دۆخی ته‌ندرووستی ٢ كه‌س له برینداربووه‌كان ناجێگیره.