ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٧ كرێكار له كه‌ره‌ج له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆنۆلیت تووشی سه‌ده‌مه بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئاگره‌كه له كارگه‌یه‌ك له محهممهدشاری كه‌ره‌ج كه‌وتووه‌ته‌وه و له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ٧ كرێكار له‌و كارگه‌یه بوون. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵی ڕووداوه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی گه‌رما له ژووری ئیستراحه‌ت، كرێكاران بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی خۆیان پیكنیك و ئۆجاقیان به‌كار هیناوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌م كارگه‌یه‌دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ٦ كه‌س له‌م كرێكارانه تووشی كێشه‌ی ته‌نه‌فوسی هاتوون و دۆخی ته‌ندرووستیان ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه.