ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی وانت باری هه‌ڵگری كرێكارانی ژن له جاده‌ی ئاوه‌ج بۆ دزفوول، ٧ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ژن له‌سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزی كار ده‌كه‌ن و زۆر جار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، له كاتی گواستنه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن. ڕۆژی چوارشه‌ممه وانت باری هه‌ڵگری كرێكاران له چوارڕێیانی ئاوه‌ج وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٧ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردووش، به‌هۆی ڕووداوێكی هاوشێوه له جاده‌ی دزفوول بۆ ئه‌هواز، ٩ كرێكاری ژن بریندار بوون و ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری گه‌چساران بۆ دێهده‌شت كوژران و بریندار بوونی پێنج كرێكاری لێ كه‌وته‌وه.