ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بینایه‌ك له گه‌ڕه‌كی “درووس”ی تاران، ٦ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی وته‌بێژی ڕێكخراوه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌داری تاران، شه‌وی یه‌كشه‌ممه به هۆی ته‌قینه‌وه بینایه‌كی ٤٥ قات له گه‌ڕه‌كی درووس، ٧ قاتی بینایێک به ته‌واوی ڕووخاوه و به هۆیه‌وه تا ئێستا ٦ كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون و هێشتا گه‌ران به دوای برینداران یان كوژراوانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له ئێران ساڵانه به هۆی دابین نه‌كردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی ژیانی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له ئامرازه ستاندارده‌كان و له لایه‌كی دیكه‌وه پێڕانه‌گه‌یشتنی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ر دۆخی چۆنیه‌تی ساز كردنی بیناكان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان به هۆی ڕووداوی هاوشێوه یا داڕمانی خانوبه‌ره گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.