کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٥ کرێکاری وەرزی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە پیرانشار

برینداربوونی 5 کرێکاری وەرزی بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە پیرانشار

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەر، بەهۆی پێکدادانی پاسێکی هەڵگری کرێکارانی وەرزی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سواریدا، ٥ کرێکار بریندار بوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، رووداوەکە لەسەر ڕێگەی پیرانشار–میرئاوێ ڕووی داوە و لە ئەنجامدا ٥ کرێکار بە سەختی بریندار بوون. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بریندارەکان دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستییان بڵاو نەکراوەتەوە.