به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران لە سنووری بانە، ۵ کۆڵبەر برینداربوون.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۵ی گەلاوێژ لە سنووری بانە دەستەیەک كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی و لە ئاکامدا ۵ کۆڵبەر بریندار بوون. شایانی باسه، سێ كه‌سیان لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانەدا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان و دوانیشیان بەرەو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هەڵاتوون و چارەنووسیان نادیارە.