ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، به هۆی پێكدادانی سرویسی قوتابخانه‌یه‌ك و كامیۆنێك له شاری كازرون، ٥ قوتابی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی هه‌واڵه‌كان، دۆخی یه‌كێك له قوتابیانی بریندار ناجێگیرە و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانی له ئارادایه. جێگای ئاماژه‌یه هێشتا هۆكاری ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و بریندارانی دیكه له نه‌خۆشخانه، له ژێر چاودێری پزشكیدان. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به دۆخی سرویسی هاتووچووی قوتابیان، ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و بریندار ئه‌بن.