به‌یانی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له ناوچه‌ی ئازادی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی كه‌وته‌وه به‌وهۆیه‌وه ٤٦ كه‌س بریندار بوون و له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری قوم، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له ساختمانێك دا ٧ كه‌س بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ئاگركه‌وه‌تنه‌وه له ناوچه‌ی ئازادی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام زیانێكی زۆر به كاسبكاران گه‌یشتووه و ٤٦ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. هاوكات له شاری قوم ته‌قینه‌وه له ساختمانێك له شارۆچكه‌ی فاتمیه ڕوویداوه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌یان ته‌قینه‌وه‌ی ئاوگه‌رمكون ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا ٧ كه‌س بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی چوار كه‌سیان ناجێگیره.