به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی شیمیایی له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ئه‌شته‌رجان” له ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ٤ كرێكار و ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌ك به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ٤ كه‌س له كرێكاران له كاتی كار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست له‌شوێنی كار به‌سه‌ختی تووشی سووتان بوون و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه، دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له‌م كرێكارانه ناجێگیره. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كیش به سه‌ختی تووشی سووتان هاتووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.