ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارێكی بیناسازی و ٣ كرێكاری دیكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ته‌ندروستی كرێكاران، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكاری ئاگر كوژێنه‌وه له شاری تاران له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری ئه‌نباری ئیداره‌ی پۆستی تاران، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی له شه‌قامی تاڵقانی شاری تاران پاش ڕووخانی بینایه‌ك، كه‌وته ژێر خاپووری بیناكه‌وه و بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانه لانیكه‌م ٦٥٠ كرێكار لە ئێران به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.