
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە شاری بەغداد، ٤ خۆپیشاندەر کوژران و ٤٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
خۆپیشاندانەکان لەسەر پردی ئەحرار، سنەک و کۆماری بەردەوامە و بەشێکی زۆری رووبەڕووبوونەوەکان لەسەر پردی ئەحرارە و هێزێکی ئەمنی زۆر لەسەر ئەو پردانە جێگیرکراون. شایانی باسه هێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی بڵاوه پێ كردن به خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان به‌كار هێنا و له ئاكام دا ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. خۆپیشاندانەکان ٢٨ رۆژە له دژی ده‌وڵه‌تی عێراق بەردەوامن.
