ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له جاده‌ی جوپار بۆ باغینی كرمان، ٤٨ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ئوستانی كرمان، ڕووداوه‌كه له كاتژمێر ٢ و ٣٥ خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕووی داوه و ئۆتوبووسی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له جاده‌ی جوپار بۆ باغین وه‌رگه‌ڕاوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ٤٨ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی و شارومه‌ندی ئێرانی بریندار بوون كه ٢٢ كه‌سیان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.