ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، سێ كرێكاری بیناسازیی له شاری به‌نده‌رگه‌ز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ كرێكاری بیناسازیی له كاتی داڕووخانی خانوویه‌ك له شاری به‌نده‌رگه‌ز، به‌هۆی داڕمانی بیناكه به سه‌ختی برینداربوون و گوازترانهوه بۆ نه‌خۆشخانه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێران له بواری ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له ناو وڵاتانی جیهان له پله‌ی ١٠٢ی جیهاندا قه‌راری گرتووه‌ته.