شه‌وی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هه‌ڵسانی لافاو له شاره‌كانی ئه‌هه‌ر و وه‌رزه‌قان، ٣٩ كه‌س بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لافاو شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كانی ئه‌هه‌ر و وه‌رزه‌قانی پڕ كردووه و ئاو چووه‌ته نێو ماڵ و دووكانی خه‌ڵكه‌وه. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، ٣٩ كه‌س بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به گوندنشینان و دانیشتووانی ئه‌و دوو شاره گه‌یشتووه.