کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٣٢ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاپارتمانێك له‌ تاران

برینداربوونی ٣٢ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاپارتمانێك له‌

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، ئاگر له‌ ئاپارتمانێكی شه‌قامی ئێكباتان كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٣٢ كه‌س بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌، هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ڕوون نییه‌ به‌ڵام ٣٢ كه‌س بریندار بوون كه‌ ٢٧ كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه‌ و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون، هه‌روه‌ها پێنج كه‌س برینه‌كانیان قورس بووه‌ و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.